موشەکی هواسۆنگ-18، گەورەترین موشەکی بالیستی پیۆنگ یانگە کە بە سووتەمەی رەق کاردەکات، تەنها زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر فڕی و گەیشتە بەرزترین بەرزی نزیکەی 6 هەزار کیلۆمەت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریا رایگەیاند، موشەکەکە دەتوانێت بگاتە کەناراوەکانی ئەمەریکا ئەمە " ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ دوژمنەکان"یان.
سوپای کۆریای باکوور رایگەیاند ئەو موشەکەی هەڵدراوە سووتەمەنی ڕەقی بەکارهێناوە، ئەمەش گواستنەوەی موشەکەکان ئاسانتر و خێراتر دەکات لەو موشەکانەی سوتەمەنی شلیان تێدایە.
ئەمە سێیەم جارە کۆریای باکوور موشەکێکی سوتەمەنی ڕەق تاقیدەکاتەوە دوای ئەوەی لە مانگی نیسان و تەممووزدا هەڵدرا، شرۆڤەکاران دەڵێن ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی وڵاتەکە بۆ باشترکردنی تەکنەلۆجیاکە.