/

ناسا بۆ یەکەم جار لەیزەر بۆ ناردنەوەی داتا بۆ سەرزەوی بەکاردەهێنێت

پشیلەیەکی پرتەقاڵی بە ناوی تاتەرس، بووەتە ئەستێرەی ڤیدیۆیەکی نێردراو لە قوڵایی بۆشایی ئاسمانەوە.

کەشتی ئاسمانی سایکی ناسا، بە ماوەی تەنیا دوو خولەک و بۆ یەکەم جار، ڤیدیۆیەکی 15 خولەکی و لە دووری 30 ملیۆن کیلۆمەتر بە بەکارهێنانی لەیزەر ناردەوە سەر زەوی.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسا، لەم هەفتەیەدا بڵاویکردەوە ڤیدیۆکە پێشتر لە بەشی تاقیکردنەوەی پەیوەندی لەیزەری سایک هەڵگیرابوو، لە 11ی کانونی یەکەم، نێردرایە سەر زەوی.

رایان رۆگالین، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە گوتی، سەرەڕای دووری مەوداکە، بەڵام ڤیدیۆکە خێراتر لە زۆرینەی ئینتەرنێتەکانی سەر زەوی گەیشت.

ناسا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لە قووڵایی بۆشایی ئاسمان باشتر بکات، بەتایبەتی لە کاتێکدا کەشتیوانان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ چوونە بۆ سەر مانگ و چاوێکیشیان لە مەریخە.

سیستمی گواستنەوەی داتا بە لەیزەر دەتوانێت 100 هێندەی ئەو سیستەمە ڕادیۆییانەی کە ئێستا لەلایەن کەشتییە ئاسمانییەکانەوە دوور لە زەوی بەکاردەهێنرێن، داتا بگوازێتەوە.