یانە ئیسپانییەکان هەڕەشەی سەرەکین بۆسەر داهاتووی گواردیۆلا

پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی. فۆتۆ: AP

لەم بۆنەیەدا، تیشک دەخەینەسەر دابەزینی ئاستی رکابەری تۆپی پێی ئیسپانیا، بەدیاریکراوی لەبارەی وەرزەکانی رابردووی یانە ئیسپانیەکان، کە لە چامپیۆنزلیگ چۆن عەیب و عاری خۆیان داپۆشیوە، وەک ئەوەی سیمیۆنی گوتی، کە یەکێکە لەوانەی بەباشی شارەزای تۆپی پێی ئیسپانیە، تەنیا مەدرید دەزانێت چۆن لەو پاڵەوانییەتیەدا رکابەری بکات، ئەوەش دوای ئەو ئەنجامانەی ئەتلەتیکۆمەدرید و بەرشلۆنە بەدەستیانهێناوە.

بۆ ئەوەی دادپەروەربین، کە بەشێکی سەرەکی رۆژنامە وەرزشیەکانی جیهانە، ئێستا کاتی ئەوەیە باسێک لە ئاستی یانە ئیسپانییەکان بکەین لە چامپیۆنزلیگ، جگە لە سێڤیە، کە ئەم وەرزەی پاڵەوانیەتیەکەی بەخراپی تێپەڕاند، بەڵام ئەوانی دیکە ئامانجەکەیان پێکا و توانیان لەکۆمەڵەکانیاندا بلیتێکی قۆناغی داهاتوو مسۆگەربکەن.

یەکێک لەیانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەرسیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووە، کە ئیسپانییەکان بەبێ هیچ گومانێک نایانەوێت لە چارەکی کۆتاییش رووبەڕووی ببنەوە، پیپ گواردیۆلا، کە رەنگە یەکێک بێت لە زیرەکترین راهێنەرانی تۆپی پێ،  بەباشی شارەزای یانەکانی لالیگایە و دەزانێت رەنگە کێشەی بۆ درووستبکەن.

پێش هەمووان، ریال مەدرید دێت، کە پێش دوو ساڵ یانەکەی گواردیۆلای لەپێش کۆتایی کردە دەرەوە، بەڵام وەرزی رابردوو راهێنەرەکەی سیتیزن تۆڵەى خۆیکردەوە، ئەتلەتیکۆمەدریدیش پێشتر گواردیۆلا لە 2016 رووبەڕووویان بووەتەوە کاتێک راهێنەری بایرن میونشن بوو.

تایبەت بە بەرشلۆنەش کێشەکانی ئەو یانەیە لە چامپیۆنزلیگ لە 2015 وە بەردەوامی هەیە، سەرەڕای ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە لەو پاڵەوانیەتیەدا پاڵێوراوی سەرەکی نیە، بەڵام هیچ یانەیەک ئارەزووی رووبەڕووبونەوەی تیپێک ناکات، کە خاوەنی یاریزانی بەهرەمەندی وەک پێدری و دی یۆنگ و لیڤاندۆڤسکیە، لەبەرئەوە هیچ کەسێک بە گواردیۆلاشەوە نایەوێت رووبەڕووی یانە ئیسپانیەکان ببێتەوە.