ساڵی نوێ و خەونی ئەبەدی

ئالفرێدۆ ریلانۆ، نووسەر و رۆژنامەنووسی وەرزشی

ئالفرێدۆ ریلانۆ

ساڵێکی نوێ دەستپێدەکەین، ساڵی بازدانی گەورە، یان ساڵی ئۆڵۆمپی، هەمیشە بازدانەکان ڕەشبینی و ترس دروستدەکەن، بەڵام دەکرێت ئەو کێش و قەبارەیە بە ڕەشبینییەکان نەدەین و سەرنجمان بخەینەسەر ئەو گەنجە کۆڵنەدەرانەی هەوڵدەدەن بەوپەڕی رۆح بەرزی و ورەی پۆڵایینەوە کێبڕکێی یەکدی بکەن، ئەمجارە لە پاریسە، ئەۆ رۆژە، ڕۆژێکی باشە بۆ هەمووان و هەموو ئەوانەش کە پاڵێوراون بۆ بۆنە وەرزشییەکە، ئەوانەش کە لە رێگەن بۆ گەیشتن بە خەونی ئۆڵۆمپیادی پاریس، شتێکی باشیش دەبێت ئەگەر داوای لێبوردنیان لێبکەن، کە ماوەی چوار ساڵە هیچ گرنگییەکمان پێنەداون، لە کاتێکدا ئەوان لە ماندوبوون و ئازاردا ژیاون بۆ گەیشتن بەو ئاستە، بەڵام ئێمە هاتووین تەنیا لەم کاتانەدا گرنگیمان پێداون و بەرپرسیارییەتی هەنگاونانی ئەو لاوە بەهرادارانەمان هەڵگرتووە، ئەوە بەرپرسیارییەتییەکی گەورەیە لەسەر شانی ئێمە و دەبێت لەمەودوا دڵەڕاوکێمان بێت بۆ زوو هەستکردن و گرنگیدان پێیان.

ئێمە هەموو قەرزداری ئەو گەنجانەین، بەتیابەت تیپی تۆپی پێی خانمانمان لە ئیسپانیا کە توانیان ناسناوی مۆندیال بەدەستبهێنن، هەمووان کۆکین لەسەرئەوەی گەورەترین دەستکەوتی ساڵی 2023 بوون، بەبێ گەڕانەوە بۆ رابردوو دەمەوێت ئاماژەش بەوەش بکەم، کە رووداوێکی نابەرپرسیارانە و نائەخلاقی روویدا، کۆمەڵەکەی نزیکترکردەوە، کەرامەتی ژنی ئیسپانیای بەرزکردەوە و ئەوان بوونە هۆکارێک بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵایەتی و ئێستاش لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکن لە پاڵەوانییەتییەکی نێودەڵەتی دیکەوە، ئەوان لەسەریان نییە ناسناوەکە ببەنەوە، بەڵام ئێمە هەموو هیوادارین خۆشییەکانی پاریس بۆ خۆمان بێت، خانمانی ئیسپانیا شایستەی زیاترن و لەگەڵ ئەو هەموو تەنگوچەڵەمەیەدا مەدالیا ئاڵتوونییەکە لە گەردنیان بکەن.

وەک دەبینن، من باسم لە ئۆڵۆمپیاد کرد کەچی لەنێو تۆپی پێی خانماندا خۆمگرتەوە، پێوابێت هیچمان ناتوانین خۆمان لەم چێوە و باسە بەدوور بگرین، نیکۆلاس کاساریگۆ لە پەڕتوکە ناوازەکەیدا نووسیویەتی "پەروەدرگار لەهەموو جێگەیەکە"، ئەوەش ڕاستە، ئێمە بەبێ خوداوەند ناژین، بەڵام لە ئاهەنگەکانی سەریساڵدا بەبێ لالیگا ژیاین و تەنیا پرێمەرلیگی ئینگلیزیمان هەبوو تاوەکو دواسات، بە هەمانشێوە یارییە ناوازەکانی خولی رۆشەنی سعودی و میراتی خوسێ رامۆن دی لا مۆرینا، ئێستا سێ یارییمان هەیە لەنێوان خیتافێ و رایۆ و ئالاڤێس و ڤالێنسیا و ڤیاریال، ئەو سێ یارییە بۆ زیندووکردنەوەی لالیگان، لەم ساتە هەستیارەدا نەمتوانی گەشتی دوورودرێژبکەم و لەگەڵ ئەم رووداوانەدا درێژەم بە چاودێریکردنمدا، سەیری یارییەکانی تۆپی پێم کرد و دانەبڕاین، لەم ساتەشدا کە ساتی گەڕانەوەی رافائێل نادالە، هیوای سەری ساڵێکی خۆش و بەختەوەرتان بۆ دەخوازم، هیوادارم ساڵی 2024 پڕاوپڕبێت لە خێروخۆشی بۆتان.