جوتیارانى فەڕەنسا: رێسا نوێیەکانى حکومەت رەتدەکەینەوە

گرتنی رێگا سەرەکییەکان لەلایەن چوتیارانی فەرەنسا، فۆتۆ: AP

زیاتر لە هەفتەیەکە خۆپیشاندانى جوتیارانى فەڕەنسا دژى کەمکردنەوەی نرخی بەرهەمەکان و پەیڕەوکردنى سیاسەتى نوێی ژینگەیی وڵاتەکەیان بەردەوامە.

جوتیارە خۆپیشاندەرەکان دەڵین، چەند مانگێک لەمەوبەر کاربەدەستانیان ئاگادارکردووەتەوە، سیاسەتى نوێى ژینگەیی وڵاتەکە بگۆڕن، چونکە ڕێسا نوێیەکان و سنووردارکردنیان، وادەکات بازاڕەکانى وڵاتانى ئەوروپا بەسەریاندا زاڵببێت.

دەشڵێن، ئەوان لەکێبڕکێیەکى نادادپەروەرانەدان، حکومەتەکەیان رێگەدەدات بە هاوردەکردنى ئەو خۆراکانەى کە خۆیان لەناوخۆ بەرهەمیاندەهێنن، ئەوەش زیان بە بەرهەمى ناوخۆى فەڕەنسا دەگەیەنێت.

کەرتی کشتوکاڵی فەڕەنسا گەورەترین بەرهەمهێنەرى بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە لە یەکێتى ئەوروپا، بەڵام ئەم کەرتە ساڵانە تووشى چەندین گرفت دەبێتەوە.