/

لە ئەڵمانیا جوتیاران رێگەی گەیشتنیان بە چەند بەندەرێک داخست

جوتیارانی خۆپیشاندەر لە ئەڵمانیا، فۆتۆ: AFP

لە وڵاتانی فەڕەنسا، پۆڵەندا و رۆمانیا خۆپیشاندان دژى یاساى باج و رێکارە ژینگەییەکان بەردەوامە و جووتیارانی ئەڵمانیاش چوونە پاڵ جووتیارانى دیکەى ئەو سێ وڵاتە و لە یەکەم هەنگاویاندا رێگاکانی گەیشتن بە بەندەرە بازرگانییەکانى هامبۆرگ، لە باکووری وڵاتەکەیان داخست.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هامبۆرگ رایگەیاند، بەهۆی زۆریی خۆپیشاندەرانەوە کاروباری بەندەرەکە روبەرووی گرفت بووەتەوە و جوڵەی بارهەڵگرەکانیش بەتەواویی وەستاوە، جووتیارەکانیش تراکتۆرەکانیان بەکارهێناوە  بۆگرتنی رێگاکان، وەک نارەزاییەکیش لە ژمارەیەک ناوچەش وێستگەکانی شەمەندەنەفەریش داخراون.

جوتیارەکان داوادەکان، تاوەکو ساڵی 2026 لە باج ببەخشرێن، ئەم خۆپیشاندانە دوای شکستهێنانی دانیشتنەکانی یەکێتی جووتیاران و کاربەدەستان هات، لەگەیشتن بە رێککەوتن سەبارەت بە یاسا نوێیەکانی پاراستنی ژینگە و باج.

جووتیارانى ئەو چوار وڵاتە ئەوروپییە، داوای جێبەجێکردنی کەمکردنەوەى باج و پێداچوونەوە بە رێکارە ژینگەییەکان دەکەن.