هەولێر.. ژمارەیەک بەڕێوەبەر بەهۆى کەمتەرخەمییەوە دەگۆڕدرێن

دیمەنی ناوبازاڕی شاری هەولێر. فۆتۆ: UNSPLASH

بەهۆى وەرگرتنى گەنم بەدەر لە رێنماییەکان، بەڕێوەبەرى سایلۆى هەولێر لە پۆستەکەى دورخرایەوە.

کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان، بە کەناڵ8ى راگەیاند، بەگوێرەى ئەنجامەکانى ئەو لیژنەیەى بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دانراوە، بڕیاردرا بە گۆڕینى بەشێک لە بەڕێوەبەرەکان و بەشێکیشیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

گوتیشی، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بڕیاری گۆڕینی بۆدەرچووە و کەسێکی دیکە لەشوێنەکەیدا دەستبەکاردەبێت.

ساڵى رابردوو بڕیاربوو بڕى 115 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانى هەولێر وەربگیرێت، سایلۆى هەولێریش رایگەیاند ئەو بڕە گەنمەیان وەرگرتوە، بەڵام دواتر دەرکەوت سایلۆى هەولێر زیاتر لە 10 هەزار تۆن گەنمى زیاترى بەدەر لە رێنماییەکان وەرگرتووە.