شیکاری کەناڵ8 بۆ نەخشەکانی کەشوهەوا

دیمەنى تەماویى بەشێکى شارى سلێمانى لە شاخى گۆیژەوە. فۆتۆ: کەناڵ8

بەگوێرەی شیکارییەکانی کەناڵ8، پێشبینی دەکرێت تاوەکو رۆژی سێشەممە بارانبارین بەردەوامبێت.

سبەی یەکشەممە 18ـى شوباتى 2024، ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە بەشێوەی تاوەباران، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ شەممە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان دوو بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بە گوێرەی شیکارییەکە، بارانبارین تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە بەردەوامدەبێت بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ و تاوەباران، پێشبینیدەکرێت  پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزببنەوە.،

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و له‌ هه‌ندێك شوێنیش بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو، بەتایبەت لە ئیدارەی گەرمیان و هەولێر و زیانى ماددی زۆریی بەدوای خۆیدا هێناوە.