هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی رووسیا بۆ ئیمارات زیادیکردووە

سەنتەری گەشەپێدانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی رووسیا بڵاویکردەوە، هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە رووسیاوە بۆ ئیمارات لە ساڵی 2023 بە رێژەی  %72زیادیکردووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی سەنتەرەکە، قەبارەی هەناردەکردن لە رووسیاوە بۆ ئیمارات لە ساڵی 2023 بەراورد بە 2022 بەڕێژەی 2.8 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 902 هەزار تۆن.

زۆرترین بەرهەم کە هەناردەی ئیمارات کراوە دانەوێڵە بووە، بەجۆرێک هەناردەی گەنمی رووسی بۆ ئیمارات بۆ دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 663 هەزار تۆن.

هاوکات هەناردەکردنی جۆ بۆ ئیمارات لە رووسیاوە بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 85 هەزار تۆن،31 هەزار تۆن گەنمەشامیش هەناردەکراوە .

راگەیەندراوەکە هاوکات بوو لەگەڵ کردنەوەی پێشانگەی گەڵف گۆڵد GolfFood، کە گەورەترین پێشانگەی ساڵانەی خواردن و خواردنەوەیە لە سەر ئاستی جیهان و ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار کۆمپانیا بەشداری تێدا دەکەن، بۆ ئەمساڵ 100 هەزار بەرهەمی نوێی تێدا نمایشدەکرێت و رۆڵی هەبووە لە فراوانکردنی بازرگانیی نێوان رووسیا و ئیمارات.