عێراق باج لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ بەڕێژەی 50% لادەبات

گوشتفرۆشێک لەناو بازاڕى شارى سلێمانى. فۆتۆ: کەناڵ8

ئەنجوومەنی وەزاريی ئابوريى عێراق، بڕیاریدا باجی گومرگی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ بەڕێژەی 50% کەمبکرێتەوە بۆ ماوەی ساڵێک.

ئەم بڕیارەی رۆژى دووشەممە 26ـى شوباتی 2024ـى ئەنجوومەنەکە پاش ئەوە هات، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ کەمکردنەوەی بڕی باج لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بڕیارەکە پەسەند کرا.

ئامانج لە کەمکردنەوەی باجی هاوردەکردنی ئاژەڵ، کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورە، کە لەماوەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک کیلۆگرام گەیشتە 25 هەزار دینار.