تەندروستیی عێراق لێکتێگەیشتننامەیەک لەبارەی چارەسەری شێرپەنجەوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی واژوودەکات

رێورەسمی واژووکردنی لێکتێگەیشتننامەی نێوان وەزارەتی تەندروستیی عێراق و کۆمپانیای ئەسترازینیکا..فۆتۆ: واع

ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی لێکتێگەیشتنانامەیەک واژوودەکات سەبارەت بە پێشخستنی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە عێراق.

دووشەممە 11ی ئادار لێکتێگەیشتنانامەکە بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی عێراق و هەریەکە لە نوێنەری کۆمپانیای ئەسترازینیکا و باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا واژووکرا.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق، لەبارەی لێکتێگەیشتنانامەکەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە "ئامانج لێی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و مەشقپێکردنی پزیشکانی عێراق و فەراهەمکردنی دەرمانە، هەروەها نوێکردنەوەی سیستمی چارەسەری شێرپەنجە لە عێراق".

حەسناوی وتووشیەتی هاوبەشیێتیی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بە ئەرێنی دەشکێتەوە لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێن.

لای خۆیەوە نوێنەری کۆمپانیای ئەسترازینیکا لە عێراق بە ئاژانسەکەی وتوە "بە تایبەتی سەرنجدەخەینە سەر دەرمانی چارەسەری شێرپەنجەکانی سییەکان، هێلکەدان و پرۆستات".