لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کۆپییەکی دەگمەنی کتێبی داروین و هاری پۆتەر نمایشدەکرێت

زیادکردنی ئاشکرای بۆنهامز لەندەن، لەگەڵ کۆمەڵێک کتێبێک و نوسراودا، 135 پارچە نمایشدەکات، کە بەشێکیان چاپی یەکەمن لە کتێبی چارڵس داروینی زانای بواری زیندەوەرزانی، بە نرخی نێوان 150 هەزار تا 250 هەزار پاوەند .

کتێبی "On the Origin of Species"ـی چارڵس داروین، یەکێکە لەو پێنج کتێبەی کە وابڕیارە لە زیادکردنی ئاشکرای بۆنهامزدا نمایشبکرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی زیادکردنە ئاشكراکە، کتێبەکە یەکێکە لە چاپە یەکەمین و دەگمەنەکان، لەو کۆمەڵە کتێبەیە کە لە ساڵی 1859 چاپ کراوە، داروین کۆپییەکی کردووە بە دیاری بۆ زانای بواری رووەکەکان و پزیشکی بەریتانی، د. هیو وێدێڵ کە زۆر سەرسامی بووە.71+Oig33zcS._AC_UF894,1000_QL80_ (1).jpg [png-to-webp output image]

داروین تا ساڵی 1844 تیۆرییەکەی لەبارەی هەڵبژاردنی سروشتیی داڕشتبووەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا وریابوو لە ئاشکراکردنی تێزەکەی بۆ رای گشتی، لە ساڵی 1858 و کاتێک داروین بێدەنگ بوو لەبارەی ئەو ئەنجامانەی کە پێی دەگەن، زانای بواری سروشتی بەریتانی ئالفێر راسڵ والاس  بەشێوەیەکی سەربەخۆ وتارێکی توێژینەوەیی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکیی کورتکراوی تیۆرەکەی بوو، بەهۆی ئەمەشەوە داروین و والاس وتارێکی هاوبەشیان لەبارەی بەرەوپێشچوون لەبەردەم کۆمەڵەی لینیان لە لەندەن لە هەمان ساڵدا پێشکەش کرد، دواتر داروین کتێبی " On the Origin of Species"ـی ئامادەکرد بۆ بڵاوکردنەوە و ساڵێک پاش ئەوە بڵاویکردەوە.

هەروەها لە زیادکردنەکەدا کۆپییەکی چاکنەکراو لە کتێبی هاری پۆتەر و " Philosopher's Stone"ـی بە نرخی 30 هەزار بۆ 50 هەزار پاوەند نمایشدەکات، لەگەڵ وێنەیەکی کارتی گەنجینەی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، بەڵگەنامەیەکی زەویی کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1826 دەگەڕێتەوە و لەلایەن 15 لە سەرکردەکانی ماورییەوە واژۆ کراوە نمایشدەکات، لەکاتێکدایە ئەم بەڵگەنامەیە لە رابردوودا وادەزانرا وونبووە.

لەگەڵ ئەمانەشدا زیادکردنەکە، 34 نامەی واژۆکراوی کریستینا رۆسیتی بۆ لویزا نیوشام (4000 بۆ 6000 یۆرۆ)، کتێبێکی دەستنوسی ئینگلیزی سەدەی 17ـەیەم، (2000 بۆ 4000 پاوەند) لەخۆدەگرێت.