بەبەکارهێنانی شێوازێكی نوێی ئاودان و ئاودێریکردن، بەشێک لە جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کێشەی کەمئاوی کەمدەکەنەوە.
شێوازە نوێیەکە بریتییە لە دروستکردنی حەوزێکی دەستکرد، دواتر دانانی ئاوی ناو حەوزەکە بەشێوەی دڵۆپاندن لەناو مەرەزە و لەبن دارەکاندا.
ئەم شێوازی ئاودێریکردنە پێویستی بە زیاتر لە دوو کاتژمێر لە رۆژێکدا و چەند رۆژێک لە هەفتەیەکدا نییە وەک شێوازە کۆنەکە، بەڵکو کاتێکی کەمتر و توانایەکی کەمتری تێدا بەکاردەهێندرێت، هاوکات بەڕێژەی ٪70 کەمتر ئاو بەکار دەهێندرێت.
جگە لەوەش جوتیاران ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم شێوازە مۆدێرنانە "چاندن بە درێژایی ساڵ" مسۆگەر دەکەن، هەروەها "بەرهەمهێنان و دروێنەکردنی باشتر پێشکەش بە خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکەن".