ئیمینێم کاتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێکەی راگەیاند

ئیمینێم لەرێگەی ڤیدیۆیەکەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە کە ئەلبوومە نوێیەکەی لە هاوینی 2024ـدا بڵاودەکاتەوە

ئەو راپەرە بەناوبانگە کە هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەلبوومە نوێیەکەیەوە ئاشکرا نەکردووە، گوتوویەتی، ئەلبوومە نوێیەکەی بەناوی "The Death of Slim Shady"ـەوە دەبێت.

ئەو کورتە ڤیدیۆیەی کە ئیمینێم لە هەژماری فەرمی ئینستاگرامەوە بڵاویکردووەتەوە، هاوشێوەی بەرنامەی تەلەفیزیۆنی "Unsolved Mysteries"ـە، کە بە ناوی "Detroit Murder Files" لە ڤیدیۆکەدا ناوبراوە، تێیدا یەکێک لە پێشکەشکارەکان باس لە کەیسی کوشتنی گۆرانیبێژی راپەر "Lose Yourself" دەکات.  

هەروەها 50 سێنت بەشداری تێدا کردووە، لە یەکێک لە دیمەنەکاندا دەڵێت، "ئەو هاورێ نیە، بەڵکو شێتێکە"، دواتر دەڵێت، "رەنگە لە کۆتاییدا بووبێتە هۆی مردنی".

ئەم ئەلبوومە نوێترین پڕۆژەی ئیمینێمە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، کۆتا ئەلبوومی لە ساڵی 2020ـدا بەناوی "Music to Be Murdered By"ـەوە بڵاوکردووەتەوە، کە بوو بە یەکێک لە پڕ بینەرترین ئەلبوومەکان لە ئەمریکادا، لەماوەی ئەو چوارساڵەشدا ئەو راپەرە دوور نەبووە لە چاوەکان، بەجۆرێک بە گۆرانی گوتن بەشداری لە چەند کارێکدا کردووە، وەک بەشداریکردن لە وەرزی ریازی 2024، لەگەڵ یاری یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکادا.

لە ساڵی 2022ـشدا چووەتە هۆڵی بەناوبانگەکانی رۆک و 15 خەڵاتی گرامیشی بردووەتەوە.