بێگەرد تاڵەبانی: چیدیکە رازی نابین بە رێژە مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان فۆتۆ: کەناڵ8

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، " ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەویمان داچاندووە و بەرهەمی گەنم لە ئاستێکی زۆر باشدایە" دەشڵێت "چیدیکە رازی نابین بە رێژە مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت".

بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی چەند رۆژە لە بەغدادی پایتەختی عێراقە، مەبەستی سەردانەکەی بۆ ساغکردنەوە و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنە لە گفتگۆکان دەربارەی دۆسیەی ئاو.

بێگەر تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەویمان داچاندووە و بەرهەمی گەنم لە ئاستێکی زۆر باشدایە، گوتیشی چیدیکە نابێت بەرێژە گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت و دەبێت وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.