/

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یاریی "ستارفیەڵد" بەرهەمدەهێنێتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت جارێکی دیکە یاریی ئەلکترۆنی ستارفیەڵد Starfield، بە کوالیتییەکی تازە بەرهەمدەهێنێتەوە و هیوادارە لەو رێگەیەوە یاریزانانی یارییە ئەلکترۆنیەکان بەئاراستەی ئێکس بۆکس رابکێشێت.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەدوای ئەوەی بەبڕی 200 ملیار دۆلاری ئەمریکی وەبەرهێنانی لە سێکتەری یارییەئەلکترۆنیەکان دەستپێکرد، هیوادارە لە رێگەی بەرهەمهێنانەوەی ئەم یارییە، بەکارهێنەران بە ئاراستەی ئامێری ئێکس بۆکس رابکێشێت.

لەساڵی 2020 کۆمپانیای مایکرۆسۆفت توانی یاریی ستارفیەڵد Starfield، کە یارییەکی زانستی خەیاڵییە و لەلایەن ستۆدیۆ ئەمریکییەکانی بێسێسدا بەرهەمهێنراوە، بەبڕی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بکڕێت.

هەروەها لەماوەی رابردوودا، لەرێگەی راپرسییەکەوە کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەنجامیدا، چاوەڕوانی بەکارهێنەران بۆ یاری ستارفیەڵد لە ئاستێکی ئەرێنیدایە، بەجۆرێک یارییەکە لەلایەن رەخنەگرانەوە 87 خاڵ لە کۆی 100 خاڵی وەرگرتووە کاتێک یەکەمجار لەلایەن ئەوانەوە بەکارهاتووە.