پشکەکانی ئەوروپا کەمتر دەکرێنەوە

پشکەکانی ئەوروپا، بە نزمی کرانەوە لە کاتێکدا نیگەرانییەکان بەردەوامن سەبارەت بە گەشەی ئابووری چین

لەکاتێکدا نیگەرانییەکان سەبارەت بە گەشەی ئابووریی چین و  درێژکردنەوەی رێژەی سوودی بانکە ناوەندییەکانی جیهان بۆ ماوەیەکی زیاتر بەردەوامن، پشکەکانی ئەوروپا بە نزمی کرانەوە.

پێرستی ستۆکس 600ی ئەوروپی بەڕێژەی 0.1% دابەزی و داکسی ئەڵمانی دابەزینی بەڕێژەی 0.2% تۆمارکرد.

دابەزینی کۆمپانیای ئێچ ئێم H&M بەڕێژەی 1% بوو، بەڵام قازانجی وەرزیی کۆمپانیاکە بەهۆی کەمکردنەوەی تێچوونەوە زیاتر لەوەی چاوەڕواندەکرا زیادیکردووە، هەروەها پشکەکانی کۆمپانیای ئێن ئێن، لەناویاندا بەرزترین رێژەی دابەزینی تۆمارکرد کە 7% بوو.

ئێستا وەبەرهێنەران هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری بانکە ناوەندییەکان دەکەن، دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بە توندکردنەوەی زیاتری نرخی دراو کرد، لەکاتێکدا بانکی ناوەندیی ئەوروپا ئاماژەی بەراگرتنی بەرزکردنەوەی نرخی دراو کرد لەمانگی تشرینی یەکەمدا.

 هەروەها کریستین لاگارد، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەوروپا رایگەیاند "بەرزکردنەوەی رێژەی پاشەکەوت لەوانەیە یارمەتیدەربێت بۆکەمکردنەوەی رێژەی هەڵاوسان بۆ %2”.