باجی سەر کۆمپانیای یارییە ئەلکترۆنییەکان لە هیندستان بەرزدەبێتەوە

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بڕی باجی سەر کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە یارییە ئەلکترۆنییەکان لە وڵاتی هیندستان بۆ سەدا 28% بەرزدەبێتەوە.
بۆردی نێوەندی باجە ناڕاستەوخۆکانی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا داوای لە کۆمپانیای یارییە ئەلکترۆنییەکان کردووە، ناوی خۆیان لە بۆردەکە تۆماربکەن و سەرجەم رێکارەکانی تایبەتمەند بە یاسای کۆمپانیای یارییە ئەلکترۆنییەکان جێبەجێبکەن.

ناوەندەکە داوای لە کۆمپانیاکان کردووە، زانیاری سەرجەم بەکارهێنەرەکانیان داخڵی سیستەمەکانیان بکەن و بیانپارێزن، هەروەها رایگەیاند گرنگە سەرجەم کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزا نەبنەوە سەرجەم رێنماییەکان جێبەجێبکەن.

تائێستا رێنمایی تایبەتمەند بە سەرجەم ویلایەتەکانی هیندستان لەبارەی چۆنیەتی کۆکردنەوەی باجەکان لە کۆمپانیا ئەلکترۆنییەکان بڵاونەکراونەتەوە، کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی گشتی چاوەڕێی کۆبوونەوەی کۆنسوڵی کۆکردنەوەی باجەکانی هیندستانن لە 7ی تشرینی یەکەم تاوەکو رێنماییە پێویستەکان بڵاوبکاتەوە.