بەهۆى کێشەى زەویوزارەوە 8 کەس لە سنوورى بەردەڕەش برینداربوون

لە بەردەڕەش هەشت کەس بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە برینداربوون
لە بەردەڕەش هەشت کەس بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە برینداربوون

لەسەر کێشەى زەویوزار لە گوندی گومەزەردى سنوورى بەردەڕەش شەڕ دروستبوو، لە ئەنجامدا هەشت کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رووداوێکى شەڕکردندا لە گوندى گۆمەزەردى سەر بەشارەدێى دارەتوو، لەسەر کێشەى زەویوزار هەشت کەس برینداربوون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوو لە بریندارەکان بە چەک برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئاکرێ کراون بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەر.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دواى رووداوەکە پۆلیسى بەردەڕەش گەیشتووەتە شوێنى رووداوەکە و نۆ تۆمەتبارییان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

پێشتریش پەیامنێرى کەناڵ8، رایگەیاند، لەسەر کێشەى زەویوزار لە گوندی گومەزەردى سنوورى بەردەڕەش شەڕ دروستبوو، لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو (22ی ئازار) لە گوندی قاسم بەگزادە لە سنووری چەمچەماڵ لەسەر کێشەی زەویوزار، سێ کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.