نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل دەکەم

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: تاکە رێگەی سەقامگیری و ئاسایش گفتوگۆی بنیادنەرانەیە.

نێچیرڤان بارزانی، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بەبۆنەى ئاگربەستى ئێران و ئیسرائیل رایگەیاند، باوەڕى تەواوى بەوە هەیە کە تاکە رێگەی سەقامگیری و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گفتوگۆی گشتگیر و بنیادنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوپاسى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکەى کرد بۆ پابەندبوونیان بە دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند و دواتر دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.