نیویۆرك تایمز: به‌رپرسانی كۆشكی سپی به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست شۆكبوون
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی باڵای کۆشکی سپی به راگه‌یاندنه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل شۆکبوون، دەشڵێت، قەتەڕ نێوەندگیری لەنێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا کردووە.
بە گوته‌ی به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كردووه، تەنیا جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ماركۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ ئاگاداری راگەیاندنی ئاگربەستەکە بوون، كه له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا ئەو سێ کەسە سه‌ركردایه‌تیی هه‌وڵه‌كانیان كردووه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك بۆ سنوورداركردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
بەرپرسەکەی کۆشکی سپی ئاشکراشیکردووە، تره‌مپ پێش بڵاوکردنەوەی بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەست، به نێوه‌ندگیریی قه‌ته‌ڕ، له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تا‌نیاهوو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی ئێران قسه‌ی كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه كه داوایكردووە ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی میری قه‌ته‌ڕ رۆڵی هه‌بووه له گفتوگۆكانی ئاگربه‌ستدا.
شەوی رابردوو تره‌مپ رایگه‌یاند، ئێران و ئیسرائیل ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر "ئاگربه‌ستێكی ته‌واو" كه نزیكه‌ی كاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات، پاشان ئیسرائیل بە فەرمیی راگەیاندنی ئاگربەستەکەی پشتڕاستکردەوە.
24/06/2025