ساڵح موسلیم: مام جەلال تۆوى دیموکراتیى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رواند
شاندێکى پەیەدە بە سەرۆکایەتیی ساڵح موسلیم سەردانی مەزاری مام جەلالى کرد لە سلێمانى، ساڵح موسلیم لە دەفتەری یاداشتەکانی مەزارەکەدا نووسی، "کوردستان ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر پێویستى بە مام جەلالە."
شاندەکە تاجەگوڵینەى لەسەر مەزارى مام جەلال دانا و دواتر ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتى یەکێتیى دیموکرات (پەیەدە)، لە دەفتەری یاداشتەکانی مەزارەکەدا نووسى، "ئەمڕۆ دەوەستین لەبەردەمتان بە هەموو رێز و نەوازشێکەوە و کوردستان ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر پێویستى پێتانە."
دواتریش، موسلیم، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا گوتی، تۆوى دیموکراتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەسەر دەستى مام جەلال روێندرا، ئەم رێبازەش بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت.
لەبارەى کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی کە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8 لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت، ساڵح موسلیم، گوتى، بێگومان کۆنفرانسێکى لەو شێوەیە بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر گرنگە.
گوتیشى، ئەمڕۆ دەبینین سەرجەم حیزبە کوردییەکان تێیدا بەشدارن، بە کورد و عەرەبەوە، ئەوەش سەرکەوتنێکى گەورەیە.
26/08/2025