فریال عەبدوڵا: 13 پارتی سیاسی لە کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆی سۆسیال دیموکراتدا بەشدارن

فریال عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی ژنانی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانى عەرەبی
فریال عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی ژنانی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانى عەرەبی

سەرۆکی لیژنەی ژنانی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانى عەرەبی رایگەیاند، 13 پارتی سیاسی لە کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆى سلێمانیدا بەشدارن.

گوتیشی؛ پانێڵەکانی ئەمڕۆی کۆنفرانسەکە تایبەتە بە ژنان و ئەو ئاڵنگارییانە باس دەکرێت، کە دێنە بەردەم ژنان لەکاتی گۆڕانی سیستمی حوکمڕانی بۆ دیموکراتی.

فریال عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی ژنانی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانى عەرەبی لەمیانی بەشداریی لە رۆژی8 باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لە پانێڵەکاندا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر یاساکان بەجۆرێک جیاکاریی نەرێنی تیادا نەمێنێت، حیزبە سیاسییەکان رۆڵیان هەبێت لە پێشکەوتنی بزووتنەوەی ژنان و بەرجەستەکردنی یەکسانی و دادپەروەی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ8، کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتیی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی دەستپێدەکات و چوار رۆژ دەخایەنێت.