ئەمریکا نیکۆلاس مادورۆ و هاوژینەکەی دەستگیر کرد و برانە دەرەوەی وڵاتەکەیان
هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی فراواند لە دژی ڤەنزویلا، نیکۆلاس مادورۆ و هاوژینەکەی دەستگیر کرد و گواستنیەوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی.
لە ڕێگەی ئاسمانییەوە براونەتە دەرەوەی ڤەنزویلا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هێرشی فراوانی لە دژی ڤەنزویلا ئەنجامداو، سەرۆکی ئەو وڵاتە و هاوژینەکەی دەستگیر کردووە و لە ڕێگەی ئاسمانییەوە براونەتە دەرەوەی وڵاتەکەیان.
"ئۆپراسیۆنەکە بە سەرکەوتووی بەڕێوەچووە"
ترەمپ ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچێوە، بێ ئەوەی هێشتا حکومەتی ڤەنزویلا هیچ لێدوانێکی بە پەلە لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە.
سیناتۆرێکی دیموکراتەکان سەرکۆنەی کردووە
دەربارەی ئۆپراسیۆنەکە و پاش کەمێک لە ڕاگەیاندنەکەی ترەمپ لەسەر دەستگیر کردنی سەرۆکی ڤەنزویلا و هاوژینەکەی، ڕۆبن گالیگۆ سیناتۆری دیموکراتەکان لە ویلایەتی ئەریزۆنا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند "ئەو جەنگە نایاساییە".
گالیگۆ، کە پێشتر سەرباز بووە لە هێزی پیادەی دەریایی ئەمریکا و لە عێراقیش خزمەتی سەربازیی کردووە، بە تۆڕی هەواڵی سی بی ئێسی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەوە دووەم جەنگی بێبەهانەیە کە لە ژیاندا ڕوویانداوە.
هێزی دەلتا ئۆپراسیۆنەکەی ئەنجامداوە
بە گوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، هێزی دەلتا، کە یەکێکە لە هێزە دەستبژێرەکانی ئەمریکا، ئۆپراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە، کە پسپۆڕە لە دژایەتی کردنی تیرۆر و ڕزگارکردنی بارمتەکان و دەستوەردانی خێرای سەربازیی.
هەڵوێستی ڕووسیا
دەربارەی دیاترین کاردانەوەی نێودەوڵەتیش لە بەرامبەر ڕووداوەکانی ڤەنزویلا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، داوای ڕوونکردنەوەی پێویستی کرد، سەبارەت بە دەستگیرکردن و شوێنی زیندانیکردنی مادۆرۆ.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە "هەست بە دوودڵییەکی قوڵ دەکەین، سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزویلا و هاوژینەکەی و بردنەوەیان بۆ دەرەوەی لە وڵاتەکەیان بە زۆر و لە ڕێگەی دەستدرێژی ئەمریکاوە، بۆیە پێویستە ڕوونکردنەوەی پێویست لەوبارەیەوە بدرێت"
03/01/2026