توێژینەوەیەک: لێچوونەوەی پێشوەختە لە سووڕی مانگانە مەترسیی بەرزەفشاری خوێن زیاد دەکات

وێنەی چەند هێمایەک سەبارەت بە لێچوونەوەی پێشوەختە لە سووڕی مانگانە
وێنەی چەند هێمایەک سەبارەت بە لێچوونەوەی پێشوەختە لە سووڕی مانگانە

توێژینەوەکە چی ئاشکرا کردووە؟

  • لێچوونەوەی پێشوەختە واتە لێچوونەوەیەک لە سووڕی مانگانە پێش تەمەنی 45 ساڵی ڕووبدات
  • کەمیی ئاستی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین دەبێتەهۆی زیادبوونی چەوریی جەستە
  • بەرزیی چەوریی جەستە دەبێتەهۆی دروستبوونی بەرگریی ئینسۆلین
  • بەرگریی ئینسۆلین دەبێتەهۆی ئاستی چەورییەکان
  • گۆڕانی ئاستی چەورییەکان دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ

توێژینەوەکە چۆن ئەنجام دراوە؟

  • توێژینەوەکە هەڵسەنگاندن بووە بۆ 10 توێژینەوە کە پێشتر لەسەر لێچوونەوەی پێشوەختە لە سووڕی مانگانە ئەنجام دراون
  • توێژینەوەکە بە بەشداری 274 هەزار خانم ئەنجام دراوە
  • لە توێژینەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ تەمەن، پێوانەی کێش و باڵا، جگەرەکێشان، چارەسەری هۆڕمۆنی و دەرمانەکانی ڕێگری لە دووگیانی کراون

زانیاریی زیاتر

  • ئەو خانمانەی لە لێچوونەوەی پێشوەختەی سووڕی مانگانەدان بە بەردەوامی چاودێریی ئاستی فشاری خوێنیان بکەن
  • چالاکی وەرزشیی گونجاو لە ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕدا ئەنجام بدەن
  • پاراستنی کێشی جەستەی تەندروست
  • ژەمە خۆراکیی تەندروست پەیرەو بکرێت
  • دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
  • پشکنینی بۆ ئاستی چەوری و شەکری خوێن بکرێن

بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/208259