ئێران: هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی ئیسلام ئاباد

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
حەسەن قەشقاوی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران
حەسەن قەشقاوی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران

پووختەی هەواڵ

  • نێوەنگیرەکان هەوڵی زیندووکردنەوەی لێکتێگەیشتنی واشنتن و تاران دەدەن
  •  گفتوگۆی بەردەوام لەسەر پێشنیازەکان هەیە
  • لەسەر پرسی گەرووی هورمز ئاڵوگۆڕی بۆچوون هەیە

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەرپرسێکی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا نێوەندگیران کار بۆ زیندووکردنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن، کە بۆ ماوەیەکی کورت جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتەی ڕاگرت.


لێدوانی حەسەن قەشقاوی



لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا، حەسەن قەشقاوی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران گوتی:"هەوڵەکان بەردەوامن، بەتایبەتی لەلایەن نێوەندگیرانەوە، بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە 14 خاڵییەکەی ئیسلام ئاباد."

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەوان دەزانن کە پرسە سەرەکییەکە گەرووی هوورمزە و لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی بۆچوون هەیە."

هیچ وردەکاریەکی ئاشکرا نەکرد



قەشقاوی گوتیشی:"ئاڵوگۆڕێکی بەردەوامی بۆچوون و گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازەکان هەیە"، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو هیچ وردەکارییەوە.

یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد، لە مانگی حوزەیراندا، بە نێوەندگیری قەتەر و پاکستان لە میانی چەندین خولی دانوستاندا کە لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەچوون، بەدەستهات.

خاڵی سەرەکی یاداشتە 14 خاڵیەکە


یاداشتەکە لە 14 بڕگە پێکهاتبوو و ڕێکخستنەکانی پەیوەست بە گەرووی هوورمز و دەستپێکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە نێوان تاران و واشنتن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی، هەروەها کۆتاییهێنان بە شەڕی لە لوبنان لەخۆگرتبوو.

لێدوانی ترەمپ


لێدوانەکانی بەرپرسە ئێرانییەکە لەکاتێکدایە ترەمپ ڕایگەیاند، هاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران، ئەمریکاش لەسەر داوای ئێران و وڵاتانی ناوچەکە، هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی بۆ سەر ئێران دواخست، تاوەکو ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/223485

https://channel8.com/kurdish/news/223521

https://channel8.com/kurdish/news/223497

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا