کاریگەریی گرێکانی منداڵدان لەسەر ماوەی دووگیانی
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. سومەییە نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون سەبارەت بە گرێکانی منداڵان، دەڵێت:
- گرێی منداڵدان یەکێکە لە کێشە بڵاوە تەندروستییەکان لە خانماندا، بەشێک لە خانمان لە کاتی دووگیانیدا تێبینیی بوونی ئەم گرێیانە دەکەن
- لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لە کاتی بوونی گرێی منداڵدان ، دووگیانییەکە بە ئاسایی و بەبێ کێشە دەبێت، بەڵام بەپێی قەبارە، ژمارە و شوێنی گرێکان لەناو منداڵداندا، دەکرێت گرێکانی منداڵدا چەند کاریگەرییەکی نەخوازراو لەسەر قۆناغە جیاوازەکانی دووگیانی دروست بکەن
کاریگەریی گرێی منداڵدان لەسەر قۆناغی سەرەتای دووگیانی
- مەترسیی لەبارچوون زیاد دەکات: ئەگەر گرێکە لە ناوەوەی منداڵداندا بێت، دەکرێت ڕێگری لە چاندنی دروستی هێلکە پیتێنراوەکە بکات یان ببێتەهۆی خوێنبەربوون
- ئازاری حەوز: بەهۆی گەشەی خێرای گرێکە لەگەڵ هۆڕمۆنەکانی دووگیانیدا، ڕەنگە چارەخواز هەست بە ئازاری ناوچەی حەوز و خوارووی سک بکات
زانیاریی زیاتر ...کاریگەریی گرێی منداڵدان لەسەر قۆناغەکانی ناوەڕاست و کۆتایی دووگیانی
- لەدایکبوونی پێشوەختە: گەشەکردنی گرێکە لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکەدا فشار دەخاتە سەر منداڵدان و دەکرێت ببێتەهۆی گرژبوونی پێشوەختەی منداڵدان
- شێوازی وەستانی کۆرپەلە: ئەگەر گرێکە قەبارەی گەورە بێت، ڕەنگە ڕێگە نەدات سەری منداڵەکە ڕوو لە خوارەوە بکات
- کەمبوونەوەی گەشەی کۆرپەلە: لە حاڵەتی زۆر دەگمەندا، ئەگەر گرێکە زۆر گەورە بێت و شوێنی منداڵەکە تەسک بکاتەوە، ڕەنگە کاریگەریی لەسەر گەشەی ڕێژەیی کۆرپەلە هەبێت
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر گرێکانی منداڵدان دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن
https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/endometrial-cancer/symptoms-causes/syc-20352461
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا