مەزڵوم عەبدی: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمەشق کاریگەریی ئەرێنی دەبێت

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە

پووختەی هەواڵ

  • کاریگەرییە ئەرێنییەکانی سەردانەکەی سەرۆکی هەریمی کوردستان بۆ سووریا
  • سەردانەکە جێگەی خۆشحاڵییە
  • کاریگەریی لەسەر چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە سووریا

مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکە دەبێت.
 


دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانەکە


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق، لە پلاتفۆرمی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و سەردانەکەی بە "جێگای خۆشحاڵیی گەورە" ناو بردووە.

کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئارامیی سووریا


فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە ڕۆڵی گرنگی لە پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە سووریا و کوردستاندا گێڕاوە، دەشڵێت، سەردانەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئارامیی سووریا و چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە ناوچەکە دەبێت.

بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری

ئەو وتانەی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کاتێکدایە، سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەربارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا ڕایگەیاندبوو،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەى دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاوکاریی هەرێمیی و چارەسەرکردنی ئاشتييانەى کێشەکان کردووە.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، لە سووریای نوێدا مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/223851

https://channel8.com/kurdish/news/223787

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا