نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع پاراستنی ئاسایش و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکانیان تاوتوێکرد
پووختەی هەواڵ
- کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق
- تاوتوێکردنی ئاسایش و چارەسەری کێشەکان
- فراوانکردنی هاوکاریی هەرێمیی و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەتە بە کەناڵ8 ، نێچیرڤان بارزانی، لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەتەوە و پاراستنی ئاسایش و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکانیان تاوتوێ کردووە.
ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر کۆبوونەوەکە
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەى دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاوکاریی هەرێمیی و چارەسەرکردنی ئاشتييانەى کێشەکان کردووە.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، لە سووریای نوێدا مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت.
- شەرع سوپاسی هەرێمی کوردستانی کردووە لە پێشوازی لە پەنابەرانی سووریا
- بە بایەخەوە ڕوانین لە ڕۆڵی عێراق و هەرێمی کوردستان
- جەختکردنەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، شەرع سوپاسی هەرێمی کوردستانی کردووە، کە لەکاتی جەنگدا پێشوازییان لە پەنابەرانی سووریا کردووە و ڕایگەیاندووە، بە بایەخەوە لە ڕۆڵی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.
جەختکردنەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
هاوکات، هەردوولا جەختیان لە گرنگیدان بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش له بواره جياجیاكان و بەتایبەت له بوارى ئابووريدا، كردووەتەوە.
ستایشکردنی ڕۆلی ئەحمەد شەرع
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى ئەحمەد شەرعى کردووە، بۆ ئەو پێشكەوتنانەى له بواره جياجیاكاندا له سووريا بەدەست هاتوون، هەروەها ئامادەيى و ڕۆڵى سوورياى لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتى. بەرز نرخاندووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/223787
2 کاتژمێر پێش ئێستا