سبەی نێچیرڤان بارزانى سەردانى دیمەشق دەکات

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان

پووختەی هەواڵ

  • بۆ یەکەمجار نێچیرڤان بارزانی سەردانی دیمەشق دەکات
  • نێچیرڤان بارزانى و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆدەبنەوە
  • لە لایەن وەزیری دەرەوەی سووریاوە لە فڕۆکەخانەی دیمەشق پێشوازی دەکرێت
  • لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە
  • تاوتوێی ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکرێت

بە گوێرە ئەو زانیارییانەی گەیتشووەتە کەناڵ8، سبەی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ یەکەمجار سەردانى دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکى کاتیى سووریا کۆدەبێتەوە.


پێشوازیکردن لە شاندی هەرێمی کوردستان

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، نێچیرڤان بارزانى بەیاوەرى شاندێک دەگاتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی دیمەشق و لەلایەن ئەسعەد شەیبانى وەزیرى دەرەوەى سووریا پێشوازى لێدەکرێت.

کۆبوونەوەی شەرع و نێچیرڤان بارزانی


دواتر لە کۆشکى گەل، نێچیرڤان بارزانى و ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە و تاوتوێى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و سووریا و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش دەکەن.

تاوتوێی ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە


هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى 29ـى کانوونى دووەمى نێوان حکومەتى سووریا و هێزەکانى سووریاى دیموکرات، بۆ تێکەڵکردنى دامەزراوە ئەمنى و کارگێڕییەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا بە دامەزراوەکانى حکومەتى سووریا تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆکان دەبێت.


 شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان


شاندى یاوەرى نێچیرڤان بارزانى پێکهاتووە لە فەوزى هەریرى، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتی، فەلاح مستەفا، یاریدەدەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژى سەرۆکایەتی، د. حەمید دەربەندى، بەرپرسى دۆسیەى سووریا لە هەرێمى کوردستان، نیاز ساڵح، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییە دەرەکى و دیپلۆماسییەکان لە سەرۆکایەتی و ڕەوان مەحمود، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى ئابوورى.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/174061

https://channel8.com/kurdish/news/167413

https://channel8.com/kurdish/news/179683

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا