نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە دیمەشق

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکەمجار دوای گۆڕانکارییەکانی سووریا بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە دیمەشق.
  • پرسی کورد لە سووریای نوێ و پەیوەندییەکانی هەولێر و دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێ دەکرێن.
  • چارەنووسی ئاوارە سوورییەکانی نیشتەجێی هەرێم و رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە تەوەرێکی سەرەکین.
  • سەردانەکە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی پێشوو دێت کە لە کۆڕبەندی ئانتاڵیا دەستیان پێکردبوو.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە ئاشکرای دەکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 3-8-2026 بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی هەولێر و دیمەشق گەشتێکی دیپلۆماسی دەکات. ئەم سەردانە کە یەکەمینە لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، "هەوڵێکی سیاسییە بۆ یەکلاییکردنەوەی پێگەی کورد لە سووریا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان."


دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند

  • نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا گەیشتووەتە دیمەشق.
  • گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش دەکات.
  • جەخت لەسەر پرسی ئەو ئاوارانە دەکاتەوە کە چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
  • ناوبژیوانی دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی هێزەکانی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
  • داوای بەشداریکردنی کورد لە تەواوی دامەزراوە سیاسی و کارگێڕییەکانی سووریای نوێ دەکات.

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا:

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولایە. ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگەی نوێی کارکردنە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات. پێشتر ئەحمەد شەرع لە نیسانی 2025 و نیسانی 2026 لە کۆڕبەندی ئانتاڵیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەتەوە و پرسی ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یان تاوتوێ کردووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/195455

https://channel8.com/kurdish/news/173511

https://channel8.com/kurdish/news/118444

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا