پێشانگەی کتێبی کوردی لە سلێمانی دەستپێدەکات
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- یەکەمجارە لە سلێمانی ڕێکدەخرێت
- ناوەڕاستی ئاب دەستپێدەکات
- داشکاندن بۆ ناونیشانەکان دەکرێت
- گرنگیی بە زمان و شوناسی کوردی دەدات
بۆ یەکەمجار و تایبەت بە ناونیشانە کوردییەکان، پێشانگەی کتێبی کوردی لە سلێمانی دەکرێتەوە.

لە فامیلی مۆڵی سلێمانی، بە ناونیشانی "کتێبی کوردی ماڵی زمان و شوناسمانە" پێشانگەکە دەستپێدەکات و ئەوەی پێویستە بیزانیت:
- 13 بۆ 22ی ئاب بەردەوام دەبێت
- ڕۆژانە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بۆ 11 شەو کراوە دەبێت
- دەیان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی بەژدار دەبن
- داشکاندن بۆ ناونیشانەکان دەکرێت

حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ئەم پێشانگەیە لە هەولێر کرایەوە و پێشوازییەکی زۆری لێ کرا:
- حەوت ڕۆژ بەردەوام بوو
- زیاتر لە 130 ناوەند بەژدار بوون
زیاتر بزانە: https://channel8.com/kurdish/news/209799

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا