45 هەزار هاوبەش قەرزی کارەبایان داوەتەوە و داشکاندن بەردەوامە
پووختەی هەواڵەکە:
- لە ماوەی سێ ڕۆژدا 45 هەزار هاوبەش قەرزی کەڵەکەبووی کارەبایان گەڕاندووەتەوە.
- هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ دەتوانن بە داشکاندنی 50% قەرزەکانیان بدەنەوە.
- کۆتا وادە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری داشکاندنی قەرزی کارەبا 10ـی ئەیلوولە.
- کۆی گشتیی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا لە هەرێم زیاتر لە دوو تریلیۆن دینارە.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 دەریدەخات پڕۆژەی ڕووناکی لە ماوەی کەمتر لە 40 ڕۆژدا توانیویەتی قەرزی 45 هەزار هاوبەش کۆبکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی کارەبا بڕیاری داشکاندنی بۆ قەرزە کەڵەکەبووەکانی پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەرکرد و کارئاسانی بۆ هاونیشتمانییان کرد تاوەکو بەشێک لە بارگرانییە داراییەکانیان لەسەر سووک بێت.
وردەکاریی داشکاندنەکان و شێوازی دانەوەی قەرز:
- لە 3ـی ئابەوە تاوەکو ئێستا 45 هەزار هاوبەش قەرزەکانیان گەڕاندووەتەوە.
- هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی داشکاندنی 50% بۆ کۆی قەرزەکانیان دەکرێت.
- هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری داشکاندنی 25% بۆ کۆی قەرزەکانیان دەکرێت.
- قەرزەکان دەبێت بە یەک گوژمە و تەنیا لە ڕێگەی "ئی-پسووڵە" یان بەشی فرۆشتنی وزە بدەرێنەوە.
- کۆتا وادە بۆ دانەوەی قەرزەکان بە داشکاندنەوە رۆژی 10ـی ئەیلوولی ئەمساڵ دەبێت.
داتا و زانیارییە گشتییەکان لەسەر قەرزی کارەبا:
بەگوێرەی ئامارەکان، یەک ملیۆن و 950 هەزار هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەن و زۆرینەیان هاوبەشانی ماڵانن، کە تەنیا قەرزی ئەوان دەگاتە نزیکەی یەک تریلیۆن دینار. کۆی گشتیی قەرزە کەڵەکەبووەکانیش زیاتر لە دوو تریلیۆن دینارە. بەهۆی زۆریی سەردانیکەران، وەزارەتی کارەبا کاتژمێرەکانی کارکردنی لە هۆبەکانی فرۆشیاری وزە زیاد کردووە تاوەکو هاونیشتمانییان بتوانن پێش تەواوبوونی وادەی دیاریکراو کاروبارەکانیان جێبەجێ بکەن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
3 کاتژمێر پێش ئێستا