نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی لە بەغداد کۆبوونەوە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەشداری نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت
بەشداری نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

پووختەی هەواڵ

  • نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کرد
  • کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق
  • تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری و هێرشەکانی سەر عێراق

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەناڵ8 کەوتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبووەوە و بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کرد.



لە میانى سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوونەوە و دواتریش چوونە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، تاوتوێى دۆخى ئابوورى و هێرشەکانى سەر عێراق کراوە.

تاوتوێکردنی پرسی وزە

  • لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت تاوتویی پرسی وزە کراوە
  • ئامادەبوونی هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق
  • تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە

هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان لایەنەکان و پاراستنی بەرژەوەتندییەکانی عێراق


هەروەها، پرسى وزە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بووە.
پێشتریش، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر چوار سەرۆكایەتییەکەی عێراقی فیدراڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی فیدراڵی تیایدا بەشدار دەبن، چەند پرسێکى پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بە گشتی و چۆنێتیی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هەموو لایەنەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و دەربازبوون لەم قۆناغە هەستیارە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خزمەتكردنی هاوڵاتییان، تاوتوێ دەكرێن.


گوتیشى، هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد، نێچیرڤان بارزانی دیدار و كۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدات و پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و کارکردنی هاوبەش بە ئاڕاستەی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوان هەردوولا تاوتوێدەکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/224217

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا