نەخۆشیی شەکرە و وشکبوونەوەی جەستە لە هاویندا

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی خانمێک ئاو دەخواتەوە
وێنەی خانمێک ئاو دەخواتەوە

د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە، دەڵێت:

  • گەرمای هاوین مەترسیی وشکبوونەوەی جەستە زیاد دەکات، بە تایبەتی بۆ چارەخوازانی شەکرە
  • بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن وا لە جەستە دەکات ئاوی زیاتر لە ڕێگەی میزکردن لەدەست بدات، بۆیە لە هاویندا ئەگەری وشکبوونەوەی جەستە زیاترە لە ئەو چارەخوازانەدا

نیشانەکانی وشکبوونەوەی جەستە چین؟

  • تینویەتیی زۆر
  • وشکبوونی دەم
  • کەمیی میزکردن یان تۆخبوونی ڕەنگی میز
  • سەرگێژبوون یان ماندووبوون بەرزبوونەوەی ئاستی شەکرەی خوێن

زانیاریی زیاتر.....ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

  • بە بەردەوامی ئاو بخۆرەوە، تەنانەت ئەگەر تینووشت نەبێت
  • لە کاتی گەرمای تونددا لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ خۆت بپارێزە
  • بەبەردەوامی پشکنینی ئاستی شەکری خوێن بکرێت
  • سەوزەکان بخورێن، چونکە ڕێژەیەکی باش ئاویان تێدایە
  • دەرمانەکانت بەپێی ڕێنمایی پزیشک بەکاربهێنە، ئەگەر نیشانەکانی وشکبوونەوەت هەبوو یان سکچوونی بەردەوامت هەبوو، پێویستە پزیشکەکەت ئاگاداربکەیتەوە
  • شێداریی جەستە و ئاوخواردنەوە تەنیا بۆ کەمکردنەوەی تینویەتیی نییە، بەڵکو بەشێکی گرنگە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن و پاراستنی تەندروستیت

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر وشکبوونەوەی جەستە، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

How To Manage Diabetes and Heat

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا