مامۆستایانی گرێبەست هەڕەشەى بایکۆت دەکەن

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
خۆپیشاندانى بەشێک لە مامۆستایانى گرێبەست
ئەرشیف
خۆپیشاندانى بەشێک لە مامۆستایانى گرێبەست ئەرشیف

پوختەى هەواڵ

  • مامۆستایانی گرێبەست: ئەگەر لە وەرزى نوێى خوێندن کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت بایکۆت دەکەن.
  • مامۆستایانی گرێبەست: کێشەى دواکەوتنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست بەتەواوى چارەسەرنەکراوە.
  • مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى دارایى لەسەر هێڵن بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى دواکەوتنى مووچە.
  • مامۆستایانی گرێبەست: بەشێکى زۆر لەو مامۆستایانە لەدەرەوەى شار هاتوچۆ دەکەن و کرێى گواستنەوەیان نییە.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، لە بارەى هەوڵەکانى بەهەمیشەیکردنى مامۆستایانى گرێبەست، لەوبارەیەوە کاروخ عەبدوڵا، یەک لە نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست، بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان لە هەوڵدان، تاوەکو لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تەرخانی داراییان بۆ دابین بکرێت.


نوسراوەکە لەبەردەستى عەلى زەیدییە

ڕاشیگەیاند، بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە ڕێگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە نووسراو دراوەتە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و چاوەڕێی وەڵامن.


ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى 6ـی تەمموزی2026 ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بەمەبەستی بەهەمیشەییکردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.

ئامارى ژمارەى مامۆستایانى گرێبەست

بە گوێرەى ئامارەکان، ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست 86 هەزار و 731 کەسن، کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ بۆ دابین دەکرێت.

زانیارى زیاتر بۆتۆ

https://channel8.com/kurdish/news/108162

https://channel8.com/kurdish/news/207441

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا