لە سێ ڕۆژدا دوو حاڵەتی لە دایکبوونی چوار منداڵ بە یەک سک لە هەولێر و کەرکووک تۆمارکرا

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەى هەواڵەکە

  • لە سێ ڕۆژدا لە هەولێر و حەویجەى سەربە کەرکووک، دوو حاڵەتی لە دایکبوونی چوار منداڵ بە یەک سک تۆکارکراوە.
  • نەخۆشخانەی شارۆچکەى حەویجە: دایکەکە بە سرووشتى منداڵەکانى بووە.
  • نەخۆشخانەى لەدایکبوونى هەولێر: دایکێک چوار منداڵی بە سکێک بووە کە دوو کچ و دوو کوڕ بوون.

زانیارییەک گەیشتووە بە پەیامنێرى کەناڵ8، لە نەخۆشخانەى شارۆچکەى حەویجە، دایک و چوار منداڵە ساواکە خراونەتە ژێر چاودێری وردى پزیشکییەوە، بەڵام تەمەنی دایکەکە و ڕەگەزی منداڵەکانى دیاری نەکراوە.


حاڵەتى دووەم لە هەولێر

ئەم حاڵەتە لە کاتێکدایە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە هەولێریش لە نەخۆشخانەی لە دایکبوونی شارەکە، حاڵەتێکی دیکەی هاوشێوە تۆمارکراو و دایکێک چوار منداڵی بە سکێک بوو، کە دوو کچ و دوو کوڕ بوون.

حاڵەتێکى دەگمەن

لە دایکبوونی چوار منداڵ بە یەک سک بە یەکێک لە حاڵەتە دەگمەنەکان دادەنرێت و بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان، حاڵەتەکە کاتێک ڕوودەدات کە یەک هێلکەیە و دابەش دەبێت و دەبێتە چوار منداڵدا.

زانست چى دەڵێت؟

بە گوێریەی توێژینەوە زانستییەکان، لەهەر 500 هەزار بۆ 700 هەزار ژنى دووگیان، تەنیا یەک حاڵەتی لە دایکبوونی چوار منداڵ بە یەک سک تۆماردەکرێت، کە دەکرێت وێڵاشیان جیابێت، بەڵام لە دایکبوونی چوار منداڵ بە یەک وێڵاش، لەهەر 15 ملیۆن حاڵەتی دووگیان بووندا، تەنیا یەک حاڵەت هەیە، بەڵام ئەو منداڵانە لە پاش لە دایکبوونیان مەترسی لەسەر تەندروستییان هەیە و دەبێت بخرێنە ژێر چاودێری وردەوە.

زانیارى زیاتر بۆتۆ

https://channel8.com/kurdish/news/128492

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا