وەزارەتى ناوخۆ ڕێنمایی نوێ بۆ جام ڕەشکردنى ئۆتۆمبێل دەردەکات

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتى ناوخۆ بەرزترین ڕسوماتى جامڕەشکردنى ئۆتۆمبێلى لە 600هەزار دینارەوە کردە یەک ملیۆن دینار
وەزارەتى ناوخۆ بەرزترین ڕسوماتى جامڕەشکردنى ئۆتۆمبێلى لە 600هەزار دینارەوە کردە یەک ملیۆن دینار

پووختەی هەواڵ

  • وەزارەتى ناوخۆ: ڕسوماتى جام ڕەشکردن لە 100 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینارە
  • وەزارەتى ناوخۆ: ڕەشکردنى جامى پێشەوە ڕێگەپێنەدراوە
  • وەزارەتى ناوخۆ بەرزترین ڕسوماتى جامڕەشکردنى ئۆتۆمبێلى لە 600هەزار دینارەوە کردە یەک ملیۆن دینار

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی نوێى بۆ ڕەشکردنى جامى ئۆتۆمبێل دەرکرد و گۆڕانکارى لە باج و ڕسوماتەکەى کرد.


ناوەرۆکی ڕێنماییەکە

بەگوێرەى ڕێنمایی ژمارە شەشى وەزارەتەکە کە ڕێبەر ئەحمەد واژۆی کردووە، ڕسوماتى جام ڕەشکردن بۆ ساڵێک لە 100 هەزار دینار دەستپێدەکات تاوەکو یەک ملیۆن دینار، ئەو کەسانەى سەرپێچى ئەم ڕێنماییە دەکەن بە بڕى 500 هەزار دینار سزا دەدرێن و بۆ ماوەى سێ ڕۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دەگیرێت و سەرپێچییەکانیان پێ لادەبرێت.

لە ڕێنماییە نوێیەکان دوو گۆڕانکارى کراوە یەکەمیان ئەوەیە کە بەرزترین ڕسومات لە ڕێنمایی پێشوو بۆ جامڕەشکردن 600هەزار دینارى ساڵانە بوو، ئێستا کراوەتە یەک ملیۆن دینار.

ڕێنمایی بۆ ڕێژەی ڕەشی جامی دواوە


گۆڕانکارییەکى دیکە ئەوەیە، ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە لە کۆمپانیاى دروستکەرەوە جامى پشتەوەى شۆفێر ڕەشکرابوو بەڕێژەى کەمتر لە30% ڕسومات دەیگرتەوە بەگوێرەى ئەم ڕێنماییە نوێیە ڕێگەپێدراوە و ڕسوماتى نییە.

جامڕەشکردن چی پێویستە؟

  • پێشکەشکردنی داواکاریەک بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ
  • دەبێت ئۆتۆمبێل خەڵگری نابلۆی هەرێمی کوردستان بێت
  • ماوەی جامڕەشکردنە ساڵێک بۆ سێ ساڵە


بۆ جامڕەشکردن پێویستە داواکارییەک پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ بکرێت و ئۆتۆمبێل تابلۆى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بێت و بەناوى خاوەنەکەى بێت لەکاتى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلەکە خاوەنەکەى دەتوانێت مامەڵەى گواستنەوەى مۆڵەتى جامڕەشکردنەکە بکات بۆ ئەو ئۆتۆمبێلەى کە کڕیویەتى و ماوەى جامڕەشکردن لە یەک بۆ سێ ساڵ دەبێت.


ڕێنمایی بۆ جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل


هەر لە ڕێنماییەکە هاتووە "نابێت جامى پێشەوە تاریک بکرێت دەبێت لە 100% ڕووناکى پێدا تێپەڕێت، ڕێژەى جام ڕەشکردن لە 21% دەستپێدەکات تاوەکو 100% و ساڵانە بەگوێرەى ڕەشکردنى جامى ئۆتۆمبێلەکە پێویستە شۆفێر ڕسومات بدات".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/122788

https://channel8.com/kurdish/news/218553

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا