لە مانگى تەمموز دەستبەسەر نزیکەى سێ هەزار چەک گیراوە
پووختەی هەواڵ
- وەزارەتی ناوخۆى عێراق: لە مانگی تەمموزدا زیاتر لە 20 هەزار چەک تۆمارکراون
- دەستبەسەراگرتنی هەزاران چەک و تەقەمەنیش
وەزارەتی ناوخۆى عێراق ئامارى تۆمارکردن و دەستبەسەرگرتنى چەکى لە مانگى تەمموز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەو ماوەیەدا زیاتر لە 20 هەزار چەک تۆمارکراوە و هەزاران چەک و تەقەمەنیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
وردەکاری چەک و تەقەمەنییە دەستبەسەرداگیراوەکان
مەنسوور عەلی سوڵتان، سکرتێری لیژنەی سنووردارکردنی چەک ڕایگەیاند، دوو هەزار و 797 چەکی جۆری جیاجیا دەستیان بەسەردا گیراوە، هاوکات دەستبەسەر 16 هەزار و 616 گولـلەی تەقەمەنی جیاجیادا گیراوە، جگە لە دەستبەسەراگرتنى 325 مووشەک، بۆمب و هەزار و 72 تەقەمەنی.
ئاماری مانگی تەمموز
- تۆمارکردنی زیاتر لە دوو هەزار چەک
- کێشانەوەی نزیکەی سێسەد چەک
- بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی ڕێکخستن و بەرتەسککردنەوەی چەک
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەى مانگى تەمموزدا دوو هەزار و 106 چەک تۆمارکراون بۆ ئەو کەسانەی سەردانی فەرمانگەکانی حکومەتیان کردووە، کە زۆربەیان دەمانچە بوون.
ڕاشیگەیاند، 293 چەکی سووک لە وەزارەتە مەدەنییەکان کێشراوەتەوە و ژمارەی ئەو چەکانەی بۆ هاوڵاتییان لە فەرمانگەکان تۆمارکراون گەیشتووەتە 20 هەزار و 792 چەکی سوک.
هەروەها، جەختیشیکردەوە لەسەر بەردەوامیی ڕێکارەکانی ڕێکخستنی چەک و بەرتەسککردنەوەیان لە دەوڵەتدا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/223863
https://channel8.com/kurdish/news/213759
2 کاتژمێر پێش ئێستا