وەزارەتی ناوخۆى عێراق: زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی چەکەکانیان تۆمارکردووە

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەندێکی تۆمارکردن و کۆکردنەوەی چەک، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆیی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت
ناوەندێکی تۆمارکردن و کۆکردنەوەی چەک، کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆیی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت

پووختەی هەواڵ

  • ڕادەستکردنی 500 ملیۆن  چەک لە لایەن هاوڵاتییانەوە
  • سەرۆک هۆزەکانیش پشتگیری هەڵمەکەی حکومەت دەکەن
  • بەشێوەی ئەلکترۆنی و مەیدانی چەک تۆمار دەکرێت
  • سەکۆیەکی ئەلکترۆنی بۆ ئەو مەبەستە خراوەتە کار

وەزارەتى ناوخۆى عێراق: 845 نووسینگە بۆ تۆمارکردنی چەک لە سەرجەم پارێزگاکان کراونەتەوەلە عێراق هەڵمەتى تۆمارکردنى چەک و کۆکردنەوەى لە دەستى دەوڵەت چڕکراوەتەوە، بەشێوەى ئەلیکترۆنى و مەیدانى چەک تۆمار دەکرێت، بەرپرسێکیش دڵیخۆشە و دەڵێت "سەرۆک هۆزەکانیش پشتگیرییەکى زۆرى هەڵمەتەکەى حکومەت دەکەن".


لێدوانی سکرتێری نیشتمانی کۆکردنەوەی چەک


لیوا مەنسوور عەلى سوڵتان، سکرتێری لیژنەی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەى چەک لە دەستی دەوڵەت ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بەناوى "ئور" خستووەتە کار بۆ تۆمارکردنی چەکی هاوڵاتییان.

گوتیشى، زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی عێراقی چەکەکانیان لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنەی نیشتمانیی هەمیشەیی بۆ ڕێکخستنی چەک و کۆکردنەوەى لە دەستی دەوڵەتدا تۆمارکردووە.

کردنەوەی زیاتر لە 800 نووسینگەی تۆمارکردنی چەک


جەختیشى لەسەر ئەوەکردەوە، 845 نووسینگەی تایبەت بە تۆمارکردنی چەک لە سەرجەم پارێزگاکان کراونەتەوە، کە ئەرکی پشکنین و تۆمارکردنی چەکەکان بە بێبەرانبەر جێبەجێ دەکەن.

دەشڵێت، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێشوازییەکى باش لە هەڵمەتەکەى حکومەت بو تۆمارکردنى چەکەکانیان کراوە.

کاریگەریی پشتیوانی هۆزەکان

ئاماژەى بەوەش کرد، هۆزە عێراقییەکانیش هاوکارێکى باش بوون لە سەرخستنی هەڵمەتەکەى حکومەت و زیاتر لە 600 سەرۆک هۆز دەرگاى دیوەخانەکانیان بۆ لیژنەکە واڵا کردووە بۆ ئەوەى ئەندامانى هۆزەکانیان چەکەکانیان بە فەرمى تۆمار بکەن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/218174

https://channel8.com/kurdish/news/143024

https://channel8.com/kurdish/news/70545

https://channel8.com/kurdish/news/60353

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا