حەج و عەمرە: هەر حەفتا هەزار فۆڕمەکەی حەج پشکنینیان بۆ دەکرێت

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دوو هاونیشتمانى لەکاتى بەجێهێنانى  عومرە.
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان
دوو هاونیشتمانى لەکاتى بەجێهێنانى عومرە. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • تیمێکی تایبەت ڕۆژانە پشکنین بۆ ئەو فۆڕمانە دەکەن کە بۆ حەج پڕکراونەتەوە.
  • تاوەکو ئێستا نزیکەی 70 هەزار هاونیشتمانی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.
  • داواکاران لە ڕێگەی نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە کاتێک فۆڕمەکانیان بۆ قۆناغی تیروپشک ئامادە دەبێت.
  • ڕۆژی 10ی ئاب کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین بۆ حەجی دوو ساڵی داهاتوو.

زانیاری گەیشتووە بە کەناڵ8 دەریدەخات کە پڕۆسەی وردبینیکردن لە فۆڕمی داواکارانی حەج بەردەوامە و هیچ داواکارێک بەهۆی دواکەوتنی پشکنینەوە لە تیروپشک بێبەش نابێت. بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە هەموو فۆڕمە سەرکەوتووەکان دەخرێنە ناو پڕۆسەی تیروپشکەوە.


قۆناغەکانی وەرگرتنی فۆڕم و وردبینیکردن:

  • دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، سەرەتا ئاگادارییەک بۆ داواکار دەچێت کە فۆڕمەکەی "نێردراوە بۆ پشکنین".
  • تیمێکی پسپۆڕ ڕۆژانە وردبینی لە زانیارییەکان دەکەن و ئەگەر هیچ گرفتێک نەبوو، وەڵامەکە دەگۆڕێت بۆ "نێردراوە بۆ تیروپشک".
  • ئەگەر هەر فۆڕمێک کەموکوڕی یان گرفتی تێدا بێت، خاوەنەکەی ڕاستەوخۆ ئاگادار دەکرێتەوە بۆ چاککردنی.
  • پێویست بە نیگەرانی ناکات چونکە تەواوی ئەو 70 هەزار فۆڕمەی پڕکراونەتەوە، پڕۆسەی وردبینییان بۆ ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕێگەی سیستەمێکی ئۆنلاینەوە ناوی داواکاران بۆ حەجی ساڵانی 2025 و 2026 وەردەگرێت. هاونیشتمانییان تاوەکو کۆتایی ڕۆژی 10ی ئاب دەرفەتیان لەبەردەمدایە بۆ خۆتۆمارکردن. دوای تەواوبوونی وادەکە و کۆتاییهاتنی وردبینیکردنی هەموو فۆڕمەکان، وادەی تیروپشکە گشتییەکە ڕادەگەیەنرێت تاوەکو ناوی حاجییانی داهاتوو دیاری بکرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا