ناحییەکانى شوان و قەرەهەنجیر و یایجى لە سنوورى کەرکووک بە فەرمى دەناسێنرێن

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ ناحیەی کەرکووکی فەرمی ناساند
  • وەزیری دارایش بۆ گرتنەبەری ڕێگاری پێویست ڕاسپێردرا

بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە،دەستەى باڵاى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى عێراق، بڕیاریدا ناحییەکانى شوان و قەرەهەنجیر و یایجى لە پارێزگاى کەرکووک بە فەرمى بناسێنرێن و وەک ناحییە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.



بە سەرپەرشتیی عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، دەستەى باڵاى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکان، کۆبووەوە و چەند بڕیارێکى دەرکرد، لە یەکێک لە بڕیارەکاندا وەزارەتى دارایی ڕاسپێردرا بە گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بۆ هێنانە ئارا و بە فەرمى ناساندنى ناحییەکانى شوان، قەرەهەنجیر، یایجى لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک.

بایەخی بڕیارەکە

  •  ئەو ناحیانە بەڕێوەبەریان هەبووە بەڵام وەک ناحیە هەژمار نەکرابوون لە لایەن عێراقەوە
  • وەک هەر ناحیەیەکی دیکەی عێراق بودجە و شایستەی خۆیان دەبێت


نەشئەت شاهوێز، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لەبارەى بڕیارەکەوە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەو ناحییانە بەڕێوەبەریان هەبووە، بەڵام لە دەوڵەتى عێراقدا وەک ناحیە هەژمارنەکرابوون و بە فەرمى نەناسێنرابوون، لەدواى ئەم بڕیارەوە وەک ناحییە هەژمار دەکرێن و وەک هەر ناحیەیەکى دیکەى عێراق بودجە و هەموو شایستەیەکى خۆیان بۆ دابین دەکرێت.

دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی


هەر لە کۆبوونەوەى دەستەى باڵاى هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان، لە پێناو دابەشکردنى یەک ملیۆن پارچە زەوى کە لە یەکى ئەیلوولەوە ڕێکارەکان جێبەجێکردنى دەستپێدەکات، بڕیاردرا پارێزگارەکان کاربکەن بۆ یەکلاییکردنەوە و دیاریکردنی زەوییەکان و بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی هەڵگرتنی چاکسازی کشتوکاڵی، گۆڕینی جۆری زەوییەکان، و تەواوکردنى دیزاین و گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ شارەوانییەکان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

قایمقامی نوێی کەرکووک: دەبینە خزمەتکاری هەموو کەرکووکییەکان بەبێ جیاوازی

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا