پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست چارەسەری هەستیاری و خورانی پێست دەخاتەڕوو
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. گەشین کەمال، پزیشکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری، دەڵێت:
- زۆرجار کاتێک تووشی (ئەکزیما) هەستیاریی پێست دەبین، یەکەم شت کە بیرمان بۆی دەچێت بەکارهێنانی کرێمێکە بۆ هێورکردنەوەی خورانەکە، بەڵام کلیلە سەرەکییەکەی چارەسەر لێرەوە دەست پێناکات!
- هەستیاریی پێست دەکرێت بەهۆی هەستیاریی ناوەوەی جەستە یان بەرکەوتنی پێست بە پێکهاتە کیمیاییە جۆراوجۆرەکانی دەوروبەرمان (وەک سابوون، پێکهاتەی پاککەرەوە یان بۆن)ـەوە دروست ببێت
- گرنگترین چارەسەری هەستیاریی پێست دەستنیشانکردنی هۆکارە سەرەکییەکەیەتی تاوەکو بزانرێت هۆکاری وروژاندنی پێستی چارەخوازەکە چییە بۆ ئەوەی چارەسەرەکان کاتی نەبن
چۆن کۆنترۆڵی هەستیاریی پێست بکەین؟
- دوورکەوتنەوە لە هۆکارە وروژێنەرەکانی هەستیاربوونی پێست: کاتێک هۆکارەکەمان دۆزییەوە، یەکەم کار ڕێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی بەرکەوتن بە هۆکارە وروژێنەرەکان
- هەڵبژاردنی شێدارکەرەوەی گونجاو: هەموو شێدارکەرەوەیەک بۆ حاڵەتی هەستیاریی پێست ناگونجێت! پێویستە جۆرێک لە شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنرێت کە بەربەستی سروشتی پێست بپارێزێت، بێ بۆن و پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش بێت
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر هەستیاریی پێست، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا