پەیوەندیی نێوان شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ
سەروەر سالار 4 کاتژمێر پێش ئێستا
د. دارا محێدین، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە، دەڵێت:
- بەرزیی شەکری خوێن بە تێپەڕبوونی کات کاریگەریی دەکاتە سەر لوولەکانی خوێن و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاد دەکات، تەنانەت ئەگەر کەسەکە نیشانەیەکی ئەوتۆی نەبێت
- بەرگریی ئینسۆلین، زۆرجار هاوکاتە لەگەڵ بوونی بەرزیی چەورییە سیانییەکان، بەرزەفشاری خوێن و زیادبوونی هەوکردن
ڕێنوێنییە خۆپارێزییەکان
- باشترکردنی ئاستی چالاکی، خەو، کێش و خۆراک یارمەتیی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدەن
- بەشێک لە چارەخوازان سوود لە بەکارهێنانی دەرمان وەردەگرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مولوولەکانی خوێن بەهۆی بەرزیی ئاستی شەکری خوێنیانەوە
- ئەگەر بەهۆی ڕێکارە خۆپارێزییەکان و وەرگرتنی دەرمانەوە بەرزیی ئاستی شەکری خوێن چارەسەر نەکرێت، ئاڵۆزییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن مەترسیی گەورە بۆ سەر ژیانی چارەخوازەکە دروست دەکەن
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر بەرزیی ئاستی شەکری خوێن، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
سەروەر سالار
4 کاتژمێر پێش ئێستا