ئەنجوومەنی نوێنەران سێشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- لە دانیشتنەکاندا خوێندەوە بۆ حەوت پڕۆژەیاسا دەکرێت
- یەکەم پڕۆژە یاسا پاڵپشتی پزیشکان دەبێت
- پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بە گەندەڵی بەدەستهاتوون
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی دانیشتنەکانی بۆ ڕۆژانی سێشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو بڵاوکردەوە و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ حەوت پڕۆژەیاسا دەکات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی پزیشکان دەکرێت.
تەوەرەکی دووەمی دانیشتنەکە
تەوەری دووەمی دانیشتنەکە، خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی درێژمەودایە بە فەرمانبەران، لە تەوەری سێیەمی دانیشتنەکە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتی مافپەروەرانی عێراق دەکرێت.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای مۆڵەتی درێژمەوادی فەرمانبەران
- پرۆژەیاسای هەمواری سێهەمی یاسای یەکێتی مافپەروەرانی عێراق
- پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی ئەو پارە و داهاتەی بە شێوەی گەندەڵی براوە
لە تەوەری چوارەمی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای پارێزەرایەتیی عێراق دەکات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سێ پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.
پڕۆژە یاسای ئەو داهاتانەی بە گەندەڵی بە دەستهاتوون
لە تەوەری یەکەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی ئەو پارە و داهاتەی بە شێوەی گەندەڵی براوە، کە مەبەستی لەو پارانەیە بەهۆی گەندەڵییەوە بەدەستهاتوون.
لە تەورەی دووەمدا، ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای دادنووسان دەکات و تەوەری سێیەمی دانیشتنەکەش، بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای چاودێری ناکامەکان دەکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی دارایی کۆدەبێتەوە
116 پەرلەمانتار داواى دانیشتنى نائاسایی ئەنجوومەنى نوێنەران دەکەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا