ئەوەی پێویستە لەبارەی نەخۆشیی بەڵەکی بیزانیت!
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
د. شلێر فایەق، پسپۆڕى پێست و جوانکاری، دەڵێت:
- نەخۆشیی بەڵەكی نەخۆشییەكی پێستە كە بەشێوەی پەڵەی سپی لەسەر جەستەی چارەخوازەکە دەردەكەوێت
- نەخۆشیی بەڵەکی بەهۆی لەناوچوونی خانەی دروستكەری ڕەنگی پێست (میلانین )ـی پێستەوە دروست دەبێت، بەتایبەت لەو شوێنانەی كە بەر تیشكی خۆر دەردەکەون
- تاوەکو ئێستا هۆکارێکی سەرەکی و زانراوی سەرهەڵدانی نەخۆشیی بەڵەکی نەسەلمێنراوە
هۆكارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی بەڵەکی چین؟
- بۆماوەیی: ئەگەر لە خێزانێكدا تووشبوون بە نەخۆشیی بەڵەکی تۆمار کرابێت، ئەوا بە ڕێژەی نزیکەی 6-5% ئەگەری هەیە ئەندامانی دیکەی خێزانەکە تووشببن
- بەرکەوتن بەئەو پێکهاتانەی کە پێکهاتەی فیتۆڵیان تێدایە، وەکو لاستیک بە هۆکارێکی دیکەی تووشبوون بە نەخۆشیی بەڵەکی دادەنرێت
- سەبارەت بە مەترسییەکان ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نییە، بەڵام هەندێك جار پەیوەندیی ناڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ بوونی نەخۆشییەكانی دیکەی وەك: دەردە ڕێوی، ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) و ...هتد
- نەخۆشیی بەڵەکی نەخۆشییەکی گوازراوە نییە، پێویست ناکات خۆمان دووربگرین لە کەسی توشبوو بە نەخۆشیی بەڵەکی
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی لەسەر نەخۆشیی بەڵەکی، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا