هۆکارەکانی زیادبوونەوەی کێشی جەستە دوای نەشتەرگەریی قەڵەوی
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. شاخەوان مەحلان، پسپۆڕیی ورد لە نەشتەرگەریی قەڵەوی، دەڵێت:
- نەشتەرگەریی قەڵەوی ئامرازێکی زۆر بەهێزە بۆ دابەزاندنی کێش و ڕزگاربوون لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان
- زیادبوونەوەی کێشی جەستە دوای یەک بۆ سێ ساڵ لە نەشتەرگەری، دیاردەیەکە ڕووبەڕووی بەشێک لە چارەخوازان دەبێتەوە
هۆکارەکانی زیادبوونەوەی کێشی جەستە دوای نەشتەرگەریی کێشدابەزاندن
- پشتگوێخستنی سیستەمی خۆراکیی گونجاو: گەڕانەوە بۆ خواردنی شەکر، شیرینی و خواردنەوە گازییەکان
- تێکچوونی کاتی نانخواردن: وەک خواردنی بەردەوام لە نێوان ژەمەکاندا یان خواردن لە کاتی دڵتەنگی و دڵەڕاوکێدا
- کەمچالاکی: پشتبەستن تەنیا بە نەشتەرگەرییەکە و فەرامۆشکردنی وەرزش بۆ پاراستنی تەندروستیی ماسولکەکان
- ڕاهاتنی جەستە: جەستە دوای ماوەیەک لە دابەزینی کێش، خێرایی سووتاندنی کالۆری هێواش دەکاتەوە بۆ پاراستنی وزە
- تێکچوونی ئاستی هۆڕمۆنەکانی ئارەزووی خواردن: دوای ماوەیەک جەستە دەست دەکاتەوە بە دەردانی هۆڕمۆنی برسییەتی و هەستی برسییەتی زیاد دەکاتەوە
- ئەنجامدانی نەشتەرگەریی کێشدابەزاندن تەنیا ٪50ی ڕێگاکەیە، %50ـکەی دیکە پابەندبوونی چارەخوازە بە شێوازی ژیانی تەندروست، ئەگەر هەست کرا کێشی جەستە دووبارە ڕووی لە زیادبوون کردووەتەوە، پێش ئەوەی کێشەکە گەورەتر ببێت، سەردانی پزیشکە پسپۆڕ بکرێت بۆ داڕشتنەوەی پلانێکی نوێی چارەسەر
زانیاریی زیاتر
بۆدەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر کێشدابەزاندن، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا