نەخۆشخانەی شار دەگاتە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەکان
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت:
- ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، ڕاهێنانێکی مەیدانی و تاقیکارییان لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی بەڕێوەبرد
- ئەم راهێنانە بۆ یەکەمجارە لەسەرانسەری عێراقدا بەڕێوەبچێت و تایبەت بوو بە ڕاهێنانی چارەسەری ڕووداوی لەناکاو و قوربانی بە کۆمەڵ
- لە ڕاهێنانەکەدا جوڵیوس ئاموتی، بەرپرسی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە عێراق بەشداربوو، ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوە لەناکاوەکان، مامەڵە و بەهاناوەچوونی برینداران لە کاتی دۆخی نەخوازراو و قەیرانەکاندا
- لە میانی ئەم تاقیکردنەوەیەدا، تواناکانی نەخۆشخانەی شار خرانە ژێر تاقیکردنەوەیەکی کردارییەوە بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە ستافی پزیشکی چۆن مامەڵە لەگەڵ هاتنی بڕێکی زۆر لە برینداران دەکەن و ڕێکارەکانی دەستبەجێ پێشکەشکردنی چارەسەری بەپەلە چۆن بەڕێوە دەچن؟
- نەخۆشخانەی شار ئامادەکارییەکی تۆکمەی نیشاندا و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە توانییان بە وشیاری و کارامەییەکی بەرزەوە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و فریاگوزارییەکان پێشکەش بە چارەخوازان بکەن لەهەمان کاتدا تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا( ژمارە ) 122هەماهەنگیی تەواوی نەخۆشخانەکە بوون لەگواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە
سەرنجی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەسەر نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی
- بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەستخۆشیی ئاڕاستەی پزیشکان و ستافی تەندروستیی نەخۆشخانەی شار کرد و سەرسامیی خۆی بە ئاستی ئامادەییان دەربڕی
- نوێنەرەکە ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەی شار لەسەر ئاستی عێراق ناوەندێکی تەندروستیی زۆر پێشکەوتووە، بە شێوازێکی بێوێنە و سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخە سەختەکاندا دەکات و جێگەی شانازییە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نەخۆشخانەیەکی لەم شێوەیە هەیە
- بەرپرسی پزیشکیی بەڕێوەبردنە پزیشکییەکانی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، دەستخۆشی و سەرسامی خۆی بە کارەکانی نەخۆشخانەکە لە دۆخێکی وا لەناکاودا کرد و رایگەیاند: ئەو خزمەتگوزاریەی لەم نەخۆشخانەیە پێشکەشدەکرێت تەواو پێشکەوتووە و جێی شانازییە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
لە نەخۆشخانەی شار چارەسەرێکی پێشکەوتوو بۆ سییەکانی چارەخوازێک کرا
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا