لە کەرکووک 50 هەزار پارچە زەوى دابەش دەکرێت

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

 پووختەی هەواڵ

  • کەناڵ8 شوێنى دابەشکردنى زەوییەکان لە کەرکووک ئاشکرا دەکات
  • لە ماوەی دوو هەفتەدا هەزاران پارچە زەوی بۆ دابەشکردن ئامادە دەکرێت
  • زەوییە شارۆچکە و شارەدێیەکانیش دەگرێتەوە

پاش ئەوەی محەممەد سەمعان، پارێزگارى کەرکووک ڕایگەیاند، لە چوارچێوەى پلانى سەرۆکوەزیران بۆ دابەشکردنى زەوى، لەماوەى دوو هەفتەدا هەزاران پارچە زەوى بۆ دابەشکردن ئامادە دەکرێت، بەڕێوەبەرى گشتیی شارەوانیی کەرکووکیش دەڵێت" هەماهەنگیى باش لەنێوان فەرمانگەکان هەیە و زەوییەکان لە چەند ناوچەیەک دابەش دەکرێن و شارۆچکە و شارەدێیەکانیش دەگرێتەوە.


لێدوانی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیی کەرکووک

  • بڕیاری دابەشکردنی زەوی لە لایەن سەرۆکوەزیرانەوە دراوە
  • هەماهەنگی سەرجەم فەرمانگەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە
  •  بەخێرایی زەوی ئامادە دەکرێت و دابەش دەکرێت


ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەرى گشتیی شارەوانیى کەرکووک بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بڕیارى دابەشکردنى زەوى لەلایەن سەرۆکوەزیران دراوە، بۆیە سەرجەم فەرمانگەکان هەماهەنگن بۆئەوەى بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و بەخێرایی زەوى بۆ دابەشکردن ئامادە بکرێت.

شوێنی دابەشکردنی زەوییەکان لە سەنتەری شاری کەرکوک


گوتیشى، دابەشکردنى زەوى شارۆچکە و شارەدێیەکانیش دەگرێتەوە لە سەنتەرى پارێزگا لەسەر شەقامى بازنەیی کەرکووک، لە نزیک بازگەى لەیلان، لە کۆبانێ و چەند ناوچەیەکى دیکە دەبێت.
بەڕێوەبەرى گشتیی شارەوانى کەرکووک جەختدەکاتەوە، دابەشکردنى زەوی، فەرمانبەر و هاوڵاتیش دەگرێتەوە و تایبەت نییە بە توێژێکى دیاریکراو.

زانیاری زیاتر بۆ

ناحییەکانى شوان و قەرەهەنجیر و یایجى لە سنوورى کەرکووک بە فەرمى دەناسێنرێن

گرفتی زەوی فەرمانبەرانی کەرکووک چارەسەر کرا؛ لە سنووری چەمچەماڵ زەوییان پێدەدرێت

بە بڕیارێکی بەغداد؛ پێدانی مۆڵەتی نوێ بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە تەواوی عێراق ڕاگیرا

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا