ئاشکرابوونی دامەزراندنی 51 کەس بە نهێنی لە ئیدارەی سۆران
پووختەی هەواڵەکە:
- سەرەڕای ڕاگرتنی دامەزراندن، حکومەتی هەرێم 51 کەسی بە گرێبەست لە سۆران دامەزراندووە.
- زۆربەی دامەزراوەکان دەرچووی نوێن و ڕاستەوخۆ دوای تەواکردنی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزراون.
- لە دهۆکیش 32 کەس بۆ بەرگری شارستانی دامەزرێندراون کە 20یان کوڕی بەرپرسانن و دەوام ناکەن.
- حکومەت دامەزراندنی 16 هەزار و 280 دەرچووی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی ڕاگرتووە.
زانیاریی گەیشتووە بە کەناڵ8 پەردە لەسەر نووسراوێکی نهێنی لادەدات کە واژۆی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و تێیدا 51 کەس بە نایاسایی لە سۆران دامەزرێندراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەت لە ساڵی 2013ەوە دەرگای دامەزراندنی بەڕووی هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکاندا داخستووە و بە نووسراوی فەرمی ڕێگری لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەکات.
کەیسەکانی دامەزراندنی نایاسایی:
- بەپێی نووسراوەکە کە لە کۆتایی ساڵی 2022 دەرچووە، 51 دەرچووی ژمارەیەک پەروەردە و کۆلێج بە شێوەی گرێبەست لە سۆران دامەزرێندراون.
- زۆربەی دامەزراوەکان دەرچووی ساڵانی 2020، 2021 و 2022ـن و بەبێ ڕکابەری و ڕاگەیاندنی فەرمی وەرگیراون.
- لە دهۆک 32 کەس بۆ بەرگریی شارستانیی باعەدرێ دامەزرێندراون کە تەنیا 12 کەسیان دەوام دەکەن.
- 20 کەس لە دامەزراوەکانی دهۆک کوڕی بەرپرسانی حیزبی و حکومین و بەشێکیان بڕوانامەیان نییە.
دۆخی دەرچووان و بڕیارە دژبەیەکەکان:
لەلایەکی دیکەوە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 729 خاوەن بڕوانامەی باڵا و 16 هەزار و 280 دەرچووی سێ یەکەمەکان لە چاوەڕوانی دامەزراندندان. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئەو دامەزراندنە نهێنییانەی بۆ کەسانی نزیک لە خۆی ئەنجامداوە، هاوکات بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەی بۆ دامەزراندنی سەدان کەس بەشێوەی "لەجێدانان" ڕاگرتووە. ئەم بڕیارانەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بووەتە هۆی بێئومێدبوونی هەزاران دەرچوو کە ساڵانێکە چاوەڕێی هەلی کارن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/203706
2 کاتژمێر پێش ئێستا